کوردستانی
کەسێک براکەی بە دەمانچە بریندار دەکات و هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کفری بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک تەقە لە براکەی خۆی دەکات و برینداری دەکات، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021 لە شاری کفری بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک بە دەمانچە تەقە لە براکەی خۆی دەکات و برینداری دەکات و هەڵدێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و نووسینگەی بەرەنگاربوونەوی توندتوتیژی خێزانی کفری دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، هەروەها لەئێستادا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.
س.س

بیروڕا