کوردستانی

دادگا لەبارەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی سلێمان هەڵشۆیی بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا لەبارەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی سلێمان هەڵشۆیی بڕیاریدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لیکزس/کۆڕۆ) ژمارە کاتی مۆدێل 2021 و رەنگی رەش کە خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری راگیراو سلێمان هەڵشۆیی بەشێوەیەکی ئاشکرا دەفرۆشرێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئابی 2021 کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە بارەگای نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لیکزس/کۆڕۆ) ژمارە کاتی مۆدێل 2021 و رەنگی رەش کە خاوەندارییەتی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری راگیراو سلێمان هەڵشۆیی بەشێوەیەکی ئاشکرا دەفرۆشرێت".

 وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین  وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین  ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەرکەسێک ئارەزوومەندە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە با ئەمڕۆ لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت".

سەبارەت بەوەی پارەی ئەو ئۆتۆمبێلە چی لێدەکرێت شۆڕش ئیسماعیل وتی "لەژێر سەرپەرشتی دادگا پارەی ئەو ئۆتۆمبێلە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و مامەڵەی پێوە دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan