کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک لە گەڕەکی دەروازەی ناحیەی حاجیاوا، دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە تۆمەتبار بەکاریهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک لە گەڕەکی دەروازەی ناحیەی حاجیاوا، دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە تۆمەتبار بەکاریهێناوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لە رێکەوتی 4ی ئابی 2021 کاتژمێر 1:20 خولەکی شەو هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە ماڵێک لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی دەروازە دەرکەوت ژمارەیەکی زۆر فیشەک بەر ماڵەکە کەوتووە، دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر".
ئاماژر بەوەشکراوە "دوای بەدەست هێنانی بڕیاری دادوەر و بەدواداچوون وە بە سوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و بنکەی پۆلیسی_کێوەڕەش دوای کەمتر لە 10 کاتژمێر بەسەر تێپەڕبوونی رووداوەکە تەقەکەرەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تەقەکەرەکە ناوی (ه،ر.ا) و تەمەنی لە سەروو 18 ساڵە و لە رەگەزی نێرە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، هەروەها دەستیشت گیراوە بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی کە لەکاتی رووداوی تەقەکردنەکە بەکاریهێناوە".
س.س
س.س
بیروڕا



