کوردستانی
راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری کوردستان رایدەگەیەنێت دەزگاكەیان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر خۆی بە دوورگرتووە لە ململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەكاردەهێنن".
ئەوەش هاتووە "ئێمە رێگە بەچەواشەكاریی لەوجۆرە نادەین لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووەو هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، رووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە".
س.س

بیروڕا