کوردستانی

دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دواکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دواکەوت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیار بوو لە کۆتایی مانگی تەمووزدا دابەشکردنی ئەو سەبەتە خۆراکە دەستپێبکات کە وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاری لەسەر دابوو، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکیش لە سلێمانی رایدەگەیەنێت تائێستا دەستبە دابەشکردنی ئەو سەبەتە خۆراکە نەکراوە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا دەست بە دابەشکردنی ئەو سەبەتەی خۆراکە نەکراوە کە بڕیاربوو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تەنها زەیت و شەکر دراوە بە بریکارەکان و مادەکانی دیکە ماوە، چونکە ئەو سەبەتە خۆراکەی کە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت حەوت مادەیە، بۆیە دەبێت هەر حەوت مادەکە بێت ئەو کاتە دابەش دەکرێت".

جێگای ئاماژەیە ئەو سەبەتە خۆراکە کە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا لە حەوت مادە پێکهاتووە کە بریتین لە، برنج، زەیت، شەکر، ئارد، نیسک، فاسۆلیا، دۆشاو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan