کوردستانی

چەکدارانی داعش لەم ناوچانە دەستیان بە جوڵە کردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش لەم ناوچانە دەستیان بە جوڵە کردووەتەوە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە چیای قەرەچوخ دەستیان بە جموجوڵ کردووە بۆ ئەوەی هێرش بکەن، بەڵام سوپای عیراق توانیویانە تیرۆرستان راوبنێن، هەروەها لە مەخموریش تاوەرێکی کارەبایان پچڕاندووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە چیای قەرەچوخ دەستیان بە جموجوڵ کردووە بۆ ئەوەی هێرش بکەنەسەر سوپای عیراق، بەڵام هەر زوو ئاشکرابوون و سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی ئەنجامداوە، دواتر تیرۆرستەکان هەڵهاتوون.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، هەر سەوی رابردوو لە گوندی مەحمودییەی سەر بە ناحیەی قەراج چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی سوپای عیراق دوای رووبەڕووبوونەوە چەکدارانی داعش هەڵهاتوون، هەروەها هەر دوێنێ شەو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تاوەرێکی کارەبایان لە نێوان مەخمور و هەولێر پچڕاندوە بەو هۆیەوە چەند گوندێک بێ کارەبا بوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan