کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵی رێگریكردن لە ناردنی 200 ملیارەكەی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق بڕیاری داوە هەموو مانگێک بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵیانداوە و واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بانگهێشتی وەزیری دارایی عیراق بکەن بۆ باسکردن لەسەر پرسی ناردنی ئەو پارەیە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی عیراق بڕیاری داوە هەموو مانگێک بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت تا پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق هەوڵیانداوە و واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بانگهێشتی وەزیری دارایی بکەن بۆ باسکردن لەسەر پرسی ناردنی ئەو پارەیە، بەڵام هیچیان پێناکرێت، چونکە پەرلەمان بەرەو کۆتایی دەچێت دانیشتن ناکرێت بەهۆی سەرقاڵی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق بۆ مانگی ئابیش 200 ملیار دینارەکە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان".
س.س

بیروڕا