کوردستانی
سێ رێستورانت و چێشتخانە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی رێکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پشکنینی بازاڕی سەر بە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر سێ چێشتخانە و رێستورانتیان داخست.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوو بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی رێکاری، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پشکنینی بازاڕی سەر بە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ حەوت رێستورانت و چێشتخانە ئەنجام دا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی، سێ رێستورانت و چێشتخانە داخران، ئەم شوێنانەی سەرپێچییان هەبوو، تۆمار کران و ھۆشدارییان پێدرا، بەپێی یاساش کاردانەوە بەرانبەر خاوەنەکانیان دەکرێت".
س.س
س.س
بیروڕا