کوردستانی

زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 220 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 14 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  سێ هەزار و 220 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 14 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 755 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

 بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 247 هەزار و 271 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 203 هەزار و 488 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4872 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 ر. ر

Qaiwan
Qaiwan