کوردستانی
بەم نزیکانە نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بۆ جارێكی دیكه له سلێمانی نرخی بەنزین 25 دیناری دیکە چووەسەر و سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دابەزینەوەی نرخی بەنزین.
لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتییان ناڕەزایی بەردەوام دەردەبڕن بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و داوای دابەزینەوەی نرخی سوتەمەنی دەکەن بەتایبەت بەنزین، ئهمڕۆ جارێكی دیكه نرخی بهنزین بهشێوهیهكی بهرچاو بهرزبوونهوهی بهخۆیهوه بینی و لیترێك بهنزینی سۆپەر بوو به 925 دینارو موحەسەنیش له 825 دینارهوه بووه 850 دینار، بەنزینی نۆرماڵیش لە 750 دینارەوە بووبە 775 دینار، لەو بارەیەوە کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، هەتاکو رێژەی باج لەسەر هاوردەکردنی سوتەمنی بەرزبێت لە خاڵە سنورییەکان نرخی بەنزین رۆژبەڕۆژ روو لە هەڵکشان دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەندین جار بەنوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و حکومەتی هەرێم کردووە هاوکاربن بۆ دابەزینەوەی نرخی سوتەمەنی لە رێگەی کەمکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکاران، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینیی ناکەین بەم نزیکانە نرخی بەنزین داببەزێتەوە و بەڵکو پێدەچێت نرخەکان زیاتر بەرزببنەوە، داواشی لە حکومەت کرد کە بەزوترین کات ئەوکێشەیە چارەسەر بکەن.
ئهوهی لای هاوڵاتییان جێگهی نیگهرانییه ئهوهیه ئهم بهرزبونهوهیه بۆ هەمووشارەکان وەک یەک نییە و لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر نرخەکان زۆر نزمترن بەراورد بە شار و ناوچەکانی دیکە.

ر. ر
بیروڕا



