کوردستانی

کەشناسی: بارانبارین تا ئەم کاتە بەردەوامدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: بارانبارین تا ئەم کاتە بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا-

ئێستا مانگی ئابە و لە چەند شار و ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رۆژانە بەشێوەیەکی پچڕ پچر باران دەبارێت لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزنی سلێمانی رایگەیاند، پێدەچێت ئەم کەش و هەوا ناجێگیر و شەپۆلە بارانە پچر پچڕە تا رۆژی یەکشەممە بەردەوام بێت.

سەبارەت بە ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، لە زۆرێک لە ناوچەکان بە ناوچە شاخاوییەکانیشەوە پلەکانی گەرما نزمبووەتەوە و ئاسمان هەورە و پێدەچێت کاریگەری ئەم ناجێگیربوونەی کەشوهەوا تا رۆژی شەممە و یەکشەمەی داهاتوو بەردەوامی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش بەشێکە لەو گۆڕانکارییەی کە بەسەر کەشوهەوای جیهاندا هاتووه بەتایبەت ئەو گۆڕانە خێرایەی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا روویداوە وتیشی، لە مێژوی سلێمانیدا هەندێک ساڵ هەبووە لەم کاتەدا باران باریوە بە تایبەت لە ساڵی 1988 کە لەم کاتەی ساڵدا شەش ملم باران باریوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بارانە تاڕادەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر پلەکانی گەرما، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan