کوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستی خۆپارێزی بۆ خوێندنگاکان دابین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستی خۆپارێزی بۆ خوێندنگاکان دابین دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حکومەت پێداویستی خۆپارێزی بۆ  خوێندنگاکان دابین دەکات و داواش دەکات هەر کۆمپانیایەک ئامادەیی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی هەیە، لە رێگەی كەمكردنەوەی گشتیی نهێنییەوە دەتوانێت بەشداربێت.
 
 ئەمڕۆ پێنجشەممە پینجی ئابی 2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە،  ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكەنەوە وەزارەتەكەیان پێویستی بە دابینكردنی ماسك و جێڵی پاككردنەوەیە بۆ تەواوی قوتابخانەكانی وەزارەتی پەروەردە، بۆیە  هەر کۆمپانیایەک ئامادەیی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی هەیە، لە رێگەی كەمكردنەوەی گشتیی نهێنییەوە دەتوانێت بەشداربێت.
 
 ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هەر كەس ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە و تایبەتمەندە لە بوارەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بكات بە مەبەستی كڕینی تەندەر كە هەر تەندەرێك نرخی 100 هەزار دینارە و ئەم بڕە پارەیەش بۆ خاوەنەكەی ناگەڕێندرێتەوە.
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan