کوردستانی
لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی (هەرمۆتە) کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پینجشەممە پێنجی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان سەنی و جیتا) لەسەر رێگەی (هەرمۆتە) روویدا و بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربووەن.
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیاد بووندایە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگێرنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ر
بیروڕا



