کوردستانی

بۆ ماوەیەکی کاتی گەشت بۆ ئەم وڵاتە راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەیەکی کاتی گەشت بۆ ئەم وڵاتە راگیرا
مەودا میدیا-

هێڵی ئاسمانی شارستانی عیراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بۆ بیلاڕوسیا رابگیرێن.

لە راگەیەندراوێکدا کە هێڵی ئاسمانی شارستانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بۆ بیلاڕوسیا بۆ ماوەی حەوت رۆژ رادەگیرێن و دوای ئەو بەروارە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، هەروەها ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا کاتی گەشتیان هەیە دەتوانن گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە بەبێ ئەوەی هیچ پێبژاردنێکیان بۆ بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانی خۆی دەربرێ لە مامەڵەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا بەرامبەر ئەو پەنابەرانەی کە بەسنوری وڵاتەکانیاندا تێدەپەڕن و زۆرینەی هاوڵاتییانی عیراقن، ئەوان لەسەر سنورەکان دەبنە ئامانجی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بەمرۆڤ و رووبەڕووی شوێن بزرکردن بوونەتەوە

 ئەوەش بەیەکەم کاردانەوەی فەرمی عیراق دادەنرێت بەرامبەر ئەو راپۆرتانەی باس لەوەدەکەن لەسەر سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا بەشێوەیەکی توندوتیژ مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی عیراق دەکرێت، کە بەمەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا سنورەکانی ئەو دوو وڵاتە دەبڕن.

ر. ر

 

 

Qaiwan
Qaiwan