کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەکارهێنانی سووتەمەنییەوە دەگۆڕین بۆ وزەی خۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەکارهێنانی سووتەمەنییەوە دەگۆڕین بۆ وزەی خۆر
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ سووته‌مه‌نی كه‌م ده‌كاته‌وه و هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی و وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێکردووە.  

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە ورکشۆپی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە "وەزارەتی کارەبا لە چوارچێوەی ئەم پلانە نیشتمانییە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، لە پێناو پاراستنی ژینگە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوتەمەنیی نەیاری ژینگە کەم دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بە زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا، ئاستی ھۆشیاری ھاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "وەزارەتی کارەبا هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی و وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێکردووە".

لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "وەزارەتی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەک و بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنەوە، ھەنگاوی گرنگی بەرەو ئابوورییانە بەکارھێنانی کارەبا و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیانی ناوە، کە بەم شێوەیە رۆڵ و ئەرکی خۆی لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ لە بواری پسپۆرییەکەی جێبەجێ دەکات."

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan