کوردستانی

وەزارەتی کارەبا بڕیاری بڕینی کارەبای ئەم کەسانە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا بڕیاری بڕینی کارەبای ئەم کەسانە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و نەبوونەتە هاوبەشی کارەبا ئەوا لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە "ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت".

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan