کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی لێدوانێکی رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی inewsدا، کەسێک بەناوی رەحیم عەبودی، ئەندام لە رەوتی حیکمە سوکایەتی بەناوی پێشمەرگە دەکات، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عیراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و هێزە ئەمنیە جۆراوجۆرەکانی عیراق پاریزگاریان لێبکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەتوندی ئیدانەی ئەو قسانەو تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەکەین، کە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن، راشیدەگەیەنین، کە هێزی پێشمەرگە بەپێی یاساو دەستووری عیراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عیراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێکی زۆری ناوچەکان تائێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون، ئەم لێدوانەو لێدوانی هاوشێوە بەهیچ شێوەیەک خزمەت بەگەلی عیراق و پاراستنی یەکریزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بەئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لەدژی ناوبراو بگرێتەبە".
س.س

بیروڕا