کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئێران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆک كۆمارى ئيسلاميى ئێران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا  دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێكراون.
 
له‌ دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 6ی ئابی 2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆک كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.
 
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێكراون.
 
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژووييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كردووە و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كردووە‌ به‌ تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى.

س،س
Qaiwan
Qaiwan