کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی بەلەم، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیش بەسەر ماتۆڕەکاندا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی بەلەم، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیش بەسەر ماتۆڕەکاندا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هتاووە "دوای ئەوەی لە بەرواری 17ی تەمووزی 2021 هاوڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لەسەر ئەوەی کە سێ ماتۆری بەلەمی لە بەنداوی دووکان لە دەربەند لێدزراوە رێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەست هات".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەدوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تاوانی دزیکردنەکە، دوێنێ پێنجشەممە 5ی ئابی 2021 لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیر کران و لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا کە هەستاوان بەدزینی سێ ماتۆڕەکە، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیشت گیرا بەسەر هەرسێک ماتۆڕەکە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەردوو تۆمەتباریش کە تەمەنیان لەسەرووی 18 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س.س
س.س
بیروڕا



