کوردستانی
پیاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی و چوار ئەندامی خێزانەکەی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی و خەسو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەشی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی و خەسو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەشی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021 لە باخێکی گوندی خەلیفە تەرخان سەر بە شاری سنە پیاوێک بە ناوی رەزا ئەحمەدیان بە چەک هاوسەرەکەی بە ناوی "شیلان مەندومی"، هەروەها سێ کەسی دیکەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوسەرەکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوکی شیلان، برا و دایکی شیلان کوژراون و خاوەنی باخەکە بە ناوی ئارەش وەلیدیش کوژراوە، هەتا ئێستا ناوی برا و دایکی شیلان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، جێگای ئاماژەیە کە رەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە رایگەیاند "کە دوای ئەوەی شیلان بەهۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوکی، رەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەکە هەموویانی کوشتووە".
س.س
س.س
بیروڕا



