کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا
مەودا میدیا-

بەرگریی شارستانی قەزای زاخۆ ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک لە رووباری خابیردا خنکا و تەرمەکەشی لە ئاوەکەدا دەرهێنرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەرگریی شارستانی زاخۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021 لە کاتژمێر 2:20 خولەکدا تیمی فریاگوزاری مەلەوانی بەرگریی شارستانی ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە لە رووباری خابیردا".

ئاماژە بەوەشکراوە "گەنجەکە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی شنگالە، لە نزیک کاتژمێر 3:00 تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan