کوردستانی

لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان بە سەدان ماسی لەناوچوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان بە سەدان ماسی لەناوچوون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چەمی دێوانە  لە سنووری قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە سەدان ماسی لەناوچوون.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەچەند هاوڵاتییەکەوە کە لەسەر چەمی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی لە گۆمێکدا مردار بوونەتەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن گەیشتنە شوێنی دیاریکراو توانیان هۆکاری مردنی ماسییەکان دیاری بکەن".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "بەهۆی ژەهراوی بوونەوە بووە، هەروەها کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکەش هۆکار بووە بۆ لەناوچوونی ماسییەکان".

س،س
Qaiwan
Qaiwan