کوردستانی

کاتی چارەسەربوونی کێشەی کەم ئاوی هەولێر ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی چارەسەربوونی کێشەی کەم ئاوی هەولێر ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی هەولێر لە بارەی کێشەی کەم ئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی رادەی لێڵبوونی (شێلوبوونی) رووباری زێی گەورە، کارکردن لە پرۆژەکانی ئاوی ئیفراز وەستاون رەنگە تا دەمەو ئێوارە دەست بە بەرهەمهێنانی ئاو بکەنەوە کێشەکان چارەسەرببن.

ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئابی 2021 زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر لە رێگەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز (یەک، دوو و سێ) دابین دەكرێت، ئێسات بە ناچاری وێستگەكان لە كاركردن راگیراون، چونكە رادەی لێڵبوونەکەی سەرووی توانای كاركردنە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێمە بەردەوام پشکنین بۆ ئاوەکە دەکەین هەرکاتێک زانیمان ئاستی لێڵ بوونەکەی گەیشتە ئەو ئاساتەی کێشەی بەکارهێنانی نامێنێت، وێستگەکان دەخەینەوە کارکردن و پرۆسەی دابەشکردنی ئاو دەست پێدەکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا لێڵبوونەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و پێشبینی دەکەین تا سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بەتەواوی ئاوەکە روونببێتەوە و کێشەکان چارەسەرببن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan