کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان هەشت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی مەیدان لە گەرمیان، هەشت کەس بریندار بوون.
لە راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، رووداوەکە کاتژمێر 10:30ی خولەکی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی هۆرێن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان سەنی و نیسان پیکاب) روویداوە.
باسی لەوەشکردووە "ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی لە سەرتەکەوە بە ئاڕاستە مەیدان رۆشتووە، شۆفێر و چوار سەرنشینی تێدا بووە کە سیانیان منداڵن و سەرجەمیان برینداربوون، هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب بەپێچەوانەوە رۆشتووە، شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدا بووە کە یەکێکیان منداڵە و سەرجەمیان برینداربوون".
ئەوەشی خستووتەڕوو، کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە.
ر. ر
بیروڕا



