کوردستانی

لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە لە هەندێک ناوچەدا. 

ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە لە هەندێک ناوچەدا، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 44 پلە، دهۆک 41 پلە، سلێمانی 44 پلە، هەڵەبجە 42 و کەرکوک 45 پلە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan