کوردستانی
180 ھەزار دۆلارە دزراوەکەی گەرمیان دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیەند کە لە چەند رۆژی رابردوودا بڕێکی زۆر پارەیان لە یەکەی نیشتەجێبوونی نۆژین سیتی لە کەلار دزی بوو.
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و یاریدەدەری ئاسایشی کەلار و بنکەی ئاسایشی رزگاری دۆزینەوەی بڕی 15 دەفتەر و 80 وەرەقە و هەروەها یەک ملیۆن و 591 هەزار دینار و دەستگیرکردنی دوو تاوانباری دزیکردنەکەی یەکەی نیشتەجێبوونی نۆژین سیتیی راگەیاند.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تۆمەتبارەکان کارمەندبوون لە پڕۆژەکە و یەکێکیان دانیشتووی قەزای کەلارە و ئەوی دیکەیان بەڕەگەز ئێرانییە.
پێشتر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، نزیکەی سەد و 80 هەزار دۆلار (18 دەفتەر)ی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە لە سنوری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لەناو قاسەی تایبەتی کۆمپانیاکە دزراوە.

ر. ر
بیروڕا