عیراقی
وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەبارەت بە سەبەتەی خۆراک زانیاری گرنگ ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبژی وهزارهتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، پێشنیاز بۆ حكومهتی عیراق كراوه تاوهكو ساڵێك ئهو سهبهتهی خۆراكهی بڕیاری لهبارهوه دراوه بهردهوامبێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فورات نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەزارەتەکەیان بۆ ساڵی داهاتوو بودجەیەکی تایبەتی بۆ حکومەت ئامادەکردووە کە بەپێی ئەو پارەیە سەرجەم ئەو ماددە خۆراکیانەی بۆ سەبەتەی خۆراکیی پێویستن تەرخانکراوە، ئەو بودجەیەش لەو بڕە پارەیە زیاترە کە بۆ کڕینی مادەکانی ناو کۆبۆنی خۆراک پێویستە.
ئەوەشی خستووتەڕوو "پێشتر بودجەی تایبەت بە بەرنامەی خۆراک بەشێوەیەک بوو کە چوار مادەی خۆراکیی بۆ شەش مانگی ساڵ ئامادەبکرێت، بەڵام لە ئێستادا بودجەی ئامادەکردنی حەوت مادەی خۆراکیی بۆ ساڵێکی تەواو تەرخاندەکرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەو سەبەتە خۆراکەی کە بڕیارە دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا لە حەوت مادە پێکهاتووە کە بریتین لە، برنج، زەیت، شەکر، ئارد، نیسک، فاسۆلیا و دۆشاو.
ر. ر