کوردستانی
هۆشیار زێباری: پەیامی خۆمان بە ئێران گەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی رایگەیاند، پەیامێکیان بە ئێران گەیاندووە کە هەڵدانی ئەو موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی سەر هەولێر لە توانای گروپە چەکدارییەکاندا نییە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ کەناڵی (الرشید) هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی رایگەیاندووە "ئێمە پەیامێکمان بە ئێران گەیاند، جەختمان کردەوە کە تەکنەلۆژیای هەڵدان و کارپێکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە وزە و هێز و توانای ئەو گروپە چەکدارییانەدا نییە کە چەند ساڵێکە سەریان هەڵداوە، بە دڵنیاییەوە لایەنێکی دیکە هەیە کە ئەوانەیان بۆ دابیندەکات".
ئەوەشی خستووتەڕوو "فەرماندە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە دوای هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نازانن کێ کاتیۆشا بە بارەگا و بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەی هەولێر دەنێت، ئەمەش رێی تێناچێت".
هۆشیار زێباری جەخت دەکاتەوە کە "لایەنی ئێرانیمان ئاگادارکردووەتەوە لە هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و تارانیش لەوە تێگەیشتووە، لایەنی ئەمەریکی بێدەنگ نابێت لە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەغدا و هەولێر".
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە، ئەمە جگە لەوەی چەند جارێکی دیکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئامانجگیراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە، ئەمە جگە لەوەی چەند جارێکی دیکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئامانجگیراوە.
ر. ر
بیروڕا



