کوردستانی
هاوپەیمانیی کوردستانی کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختكرایەوە لە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ئامادەكارییە گەڵاڵەكراوەكانی بانگشەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای یاسا بەركارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و لەوبارەیەشەوە ئەندامێکی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستانی دەڵێت، بەم نزیکانە پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئابی 2021 قوباد تاڵەبانی سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستانی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ئامادەكارییە گەڵاڵەكراوەكانی بانگشەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای یاسا بەركارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت لە پێناو سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.
لای خۆشییەوە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستانییە لە بارەی کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی هاپەیمانیی کوردستانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەم نزیکانە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەنین و بڕیار لەسەر دیاریکردنی دەستپێکی رۆژەکەی دەدرێت و بڕیاریشە ماوەی بانگەشاکان زۆر نەخایەنێت.
بڕیارە لە 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانێتییەکییان پێک هێناوە و بەناوی (هاوپەیمانیی کوردستانی) کە قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات.
ر. ر
بیروڕا



