کوردستانی

زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 52 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 11 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەزار و 52 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 11 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 614 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

 بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 251 هەزار و 78 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 204 هەزار و 875 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4911 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan