کوردستانی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبێک لە هەولێر تیرۆرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبێک لە هەولێر تیرۆرکرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) لە شاری هەولێر تیرۆرکرا، حزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە بەدەستی تیرۆرستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کراوە.

حزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "مووسا باباخانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەلایەن دوو تیرۆرستی سەر بە کۆماری ئیسلامی رفێندرا و بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمەکەی کە ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan