کوردستانی

گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووت کارەبا لە ماڵی خۆیاندا گیانی لەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئابی 2021  لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووت کارەبا لە ماڵی خۆیاندا گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە ناوی (محەمەد کامەران)ە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ  رووداوکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan