کوردستانی

هاتوچۆی گەشتیاری بۆ وڵاتی ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی گەشتیاری بۆ وڵاتی ئێران راگیرا
مەودا میدیا-

قایمقامی شاری بانە رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری سەیرانبەندەوە بۆ کاتێکی نادیار راگیرا.

 ئیسماعیل رۆستەم پوور، قایمقامی شاری‌ بانە بە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی راگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران و هەرێمی كوردستان بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە هاتوچۆی گەشتیاران لە سنووری سەیرانبەندەوە تا كاتێكی نادیار راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەشتیارانەی ڤیزای پزیشكی یان مافی مانەوە بۆ ئیشیان هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەكرێت هاتوچۆ بكەن.".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد