کوردستانی

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوشتنی ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبی دیموکراتی کوردستان "حدک" بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر هاتووە "ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 7ی ئابی 2021 لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لەناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو، هاووڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتە بە ناوی (مووسا باباخانی)".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan