کوردستانی

شۆفێرێک ماوەی 65 ساڵە هیچ سەرپێچییەکی تۆمارنەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێرێک ماوەی 65 ساڵە هیچ سەرپێچییەکی تۆمارنەکردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرە تەمەن 65 ساڵانەی سەرپێچی تۆمارنەکردووە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە سوپاس و پێزانینی پێشکەش کراوە.

عەمید فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڕوانامەی سوپاس و رێزلێنانی پێشکەش بە شۆفێری نمونەیی و دێرین کرد ئەویش فەریدون ئەمین علی-یە، کە لە ماوەی 65 ساڵی شۆفێریکردندا هیچ روودا و سەرپێچییەکی هاتوچۆی  تۆمارنەکردوە.

لای خۆشییەوە شۆفێری نمونەیی و دێرین فەریدون ئەمین علی داوای لە شۆفیران کرد کە هەمیشە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە سەرخۆ شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتییان پارێزراو بێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan