کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت تووشبوون بە کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوونە، ئاماژە بەوەشدەکات هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی ئامارەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەی تووشبووان بەپێی هەفتانە و رێژەیی تووشبوون بۆ (25٪ )روویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بە وتەی پزیشکان و پسپۆڕانی چارەسەرکارانی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی رێژەی تووشبوانی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان هۆشیاری تەواویان هەبێت لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان و بە پێویستییەکی سەرەکی دابنێن لەکاتی ئاخاوتن و جوڵە و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی رۆژانەیان"، ئەوانیش:

1- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک.
2- دەستشتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە ئامێر و کەرەستەکان.
3- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی یەکتر.
4- بەکارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاککەرەوە.
5- هەوڵبدە دووری نێوانتان لەگەڵ کەسی بەرانبەر (2) مەتر بێت.
6-بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرەی لەئیستادا بەردەستن.
س.س
س.س
بیروڕا