گێتی

لوبنان؛ تەنها بەشی 10 رۆژ غاز ماوە و کارەسات بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لوبنان؛ تەنها بەشی 10 رۆژ غاز ماوە و کارەسات بەڕێوەیە
مەودا میدیا-

لە لوبنان تەنها بەشی 10 رۆژ غاز ماوە، نەمانی غاز بە واتای نەمانی کارەبای نیشتمانییش دێت، بەو پێیەش بێت بەیروت دووچاری قەیرانێکی قووڵ دەبێتەوە.

فادی ئەبو شقرا، بەرێوەبەری دابەشکردنی سوتەمەنییەکان لە لوبنان رایگەیاندووە تەنها بەشی 10 رۆژ غاز لە کۆگاکاندا ماوە.

ناوبراو ئەوەشی روونکردووەتەوە "رۆژانە لوبنان پێویستی بە 17 ملیۆن لیتر غاز هەیە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو ئەزمەیەی درووستبووە ناتوانین ئەو بڕە دابین بکەین".

"گەلەکەمان پێویستی بە غاز و کارەبایە، لەم بارەیەوە تاکەی چاوەڕێی حکومەت بکات؟ بەرپرەسەکانمان هۆشیار نین و لەم دۆخە تێناگەن" ئەبو شقرا وای وتووە.

نەمانی غاز لەو وڵاتە، بە واتای نەمانی کارەبای نیشتمانیی و زۆر خزمەتگوزاری تر دێت، کە پێدەچێت بەهۆیەوە لوبنان دووچاری قەیرانێکی گەورە ببێتەوە.

لەدوای تەقینەوەکەی ساڵی رابردوو و هەڵوەشانەوەی حکومەتی ئەوکات و دەستبەکاربوونی حکومەتی کاربەڕێکەر، تا ئێستا لوبنان رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی بەرەو خراپتر دەڕوات و روون نییە چارەنووسی ئەو وڵاتە چی دەبێت.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان