عیراقی
هەوڵ دەدەرێت بەهای دیناری عیراقی بەرزبکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت رێژەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمەریکی بەرزکردووەتەوە و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار و دابەزینی بەهای دۆلار.
لە راگەیەنراوێکدا بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 بڕی 225 ملیۆن و 485 هەزار و 324 دۆلاری خستە بازاڕەوه، لە کاتێدا رۆژی سێشەممە 10ی ئابی 2021 بڕی 209 ملیۆن و 730 هەزا و 601 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عیراقەوە بە رێژەی 7.6٪ کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەبێت.
س.س