عیراقی

زیاتر لە ملیۆنێک ژەمە ڤاکسینی دیکە دەگاتە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە ملیۆنێک ژەمە ڤاکسینی دیکە دەگاتە عیراق
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، ئەو هەواڵەنە رەتدەکەینەوە کە باس لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆدەکات و بەم نیزیکانە یەک ملیون و 500 هەرزار ژەمە ڤاکسینی دیکەمان پێدەگات.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ، یەک ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عیراق، هەواڵی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دورە لە راستییەوە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بڵاوکرایەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، کە لە یەکی ئەیلوول بۆ یەکی تشرینی یەکەم، هاتوچۆ بۆ ئەو کەسانە قەدەغە دەکرێت، کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان