عیراقی

ساڵی داهاتوو لە خوێندنگەکان خۆراک بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی داهاتوو لە خوێندنگەکان خۆراک بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

نوێنەری رێکخراوی خۆراکی جیهانی لە عیراق رایگەیاند، رێکخراوەکەیان پلانی داناوە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن لە عیراق ئەگەر پڕۆسەی خوێندن لەناو پۆل بێت، بەرنامەی خۆراکی خوێندنگاکان لە وڵاتدا جێبەجێ بکات.

عەلی رەزا قورەیشی، نوێنەری رێکخراوی خۆراکی جیهانی لە عیراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی دەکەن بۆ بەرفراوانترکردنی ئەو بەرنامەیە، تاوەکو زۆرترین منداڵی کەمدەرامەت لێی سودمەندبن و سەرجەم خوێندنگای پارێزگاکان بگرێتەوە، بەڵام ئاماژەى بەوە نەکردووە کە ئایا هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە یان نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەبەتە خۆراکییەکە بە تەواوی ئەو کالۆریانە دابین دەکات کە بۆ خوێندکار بەسودە، هەروەها زیادکردنی جۆری خواردنی سەبەتەکە تێچووی دارایی زیاتری پێویستە لە کاتێکدا پڕۆژەیاسای بودجە ئاڵێنكاری زۆری لەبەردەمە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەو بەرنامەیە هەوڵدەدات پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت بۆ بەردەوامبوون لە سەرکەوتن و فراوانکردنی پرۆگرامی خۆراکی قوتابخانەکان و بەپشتیوانی زیاتر دەتوانرێت دەرفەتی باشتر بۆ هەموو منداڵانی وڵات دابینبکرێت بەئامانجی بەرەوپێشبردنی پەروەردە و داهاتوویان.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان