عیراقی

هەواڵی دەستکاریکردنی مووچە رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵی دەستکاریکردنی مووچە رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

لە ئێستادا لە عیراق هەوڵێک هەیە بۆ دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران وتەبێژى حکومەتى عیراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، حکومەت ناتوانێت دەستکارى مووچەى فەرمانبەران بکات چونکە ئەمە بابەتێکی یاساییە و بەبێ ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانرێت دەست بۆ ئەو بابەتە ببرێت.
 
 لە چاو پێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە ئەمڕۆ شەممە 14ی ئابی 2021، حەسەن نازم، وتەبێژى حکومەتى عیراق رایگەیاند، بابەتی ئامادەکردنی پێوەری نوێی مووچە بۆ فەرمانبەران بابەتێکی ناکۆکییە و لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداناندا ماوەتەوە و هیوادارن لە پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا جێگەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا بکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ساڵانى خزمەت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی خانەنشینی و مردنەوە رەوانەی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی کردووە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن وتیشی، هیوادارن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا دامەزراندن و شایستە دارییەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران خەرجبکرێت و جێگەی بکرێتەوە، چونکە لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵدا بەو شێوەیە جێگەی نەکرابووەوە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە دادگای فیدڕاڵی بەهەڵپەسێراوی ماوەتەوە و هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکانن و وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 .
 
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان