کوردستانی

هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان کەرکوک و هەولێر تەقێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان کەرکوک و هەولێر تەقێندرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان کەرکوک و هەولێر تەقێندرایەوە، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان نابێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئابی 2021 وەزارەتی کارەبای عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هێڵی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان کەرکوک و هەولێر لە لایەن داعشەوە کراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوە، سەبارەت بەو بابەتەش ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو رووداوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان نابێت و پێویستناکات هاوڵاتییان نیگەرانببن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی خوارووی عیراق چەندین تاوەری گواستنەوەی کارەبایان بەئامانجگرتووە و تەقاندویانەتەوە، کۆتایی هەفتەی رابردووش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێکهێنانی ژورێکی عەملیات بۆ ئەوبابەتە کرد و رایگەیاند "هێزە قارەمانەکان دەستی ئەوانە دەبڕن کە یاری بە تواناكانى گەل دەكەن". 

ر. ر







Qaiwan
Qaiwan