تەندروستی

سلێمانی.. زیاتر لە هەزار و 200 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. زیاتر لە هەزار و 200 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ كراوە
مەودا میدیا-

 لەماوەی مانگی رابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی 1217 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەخراوەتەڕوو "لە ماوەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2020 لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 28 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و هەروەها 1217 نەخۆش شوشتنی گورچیلەیان بۆ كراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە كۆی ئەو نەخۆشانەی شوشتنی گورچیلەیان بۆكراوە 622 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ و 595 كەسی تریان لە رەگەزی نێربوون".

ئەوەش خراوەتەڕوو "رێژەی سەردانی نەخۆش بۆ سەنتەرەكە لەو مانگەدا 280 كەس بووە كە 135 كەسیان لەڕەگەزی نێر و 145 كەسیان لەڕەگەزی مێ بوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان