کوردستانی

"هەر نانەواخانەیەک شەش نان بدات بەهەزار دینار لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەر نانەواخانەیەک شەش نان بدات بەهەزار دینار لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت"
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەبێت هەروەک پێشوو هەشت نان بدرێت بە هەزار دینار و کێشی گونکیش کەم نەکرێتەوە.  
  
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2021 سۆران غەفوور،  سەرۆکى لێژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانى رایگەیاند "تائێستا بڕیارنەدراوە لەبارەى گرانکردنى نرخى نان، بۆیە 8 نان بە هەزار دینارە و نابێت نان گران بکرێت".  
  
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئێستا سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشەى نانەواخانەکانین، بۆیە چاودێرى بازاڕ دەکەین هەر نانەواخانەیەک کێشى گونگ کەمبکاتەوە یان شەش نان بدات بەهەزار لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکەین".

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە نانەواخانەکانی سلێمانی بە هۆی گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی نرخی نانیان لەسەر هاوڵاتییان گرانکردبوو، بە جۆرێک نرخی شەش نانیان کردبووە هەزار دینار.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan