ئەدەب و هونەر

ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا: نەمردووین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا: نەمردووین
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی هەردوو هونەرمەندی دیاری کرد، ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بە رووداوی هاتوچۆ، ئەو دوو هونەرمەندە لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵەکەیان بەدرۆ خستەوە.   

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی مردنی هەردوو ئەکەتەری کۆمیدی ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بڵاوکرایەوە و وا باسدەکرا کە ئەو دوو هونەرمەندە بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دوو هونەرمەندە هەواڵەکەیان "بەدرۆخستەوە" و رایانگەیاند "ئەم جۆرە پۆستانە تا کەی دیارە لەبەر کۆمێنت و لایکو ئەکتیڤیان بەرز بێتەوە یان چی ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە تکایە ئەو جۆرە پەیجانە لەلای خۆتان ئەن فۆڵۆویان بکەن بیان سڕنەوە لەلای خۆتان چی لە فەیسبووک چی لە ئینستاگرام ھەر ئەم ھەواڵانەتان بیست لای خۆتان لایان بەن".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ھەر شتێک ببێت لەم پەیجانەی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە ئیتر پێویست ناکات ئەم پەیج و ئەو پەیج دای بنێت و نازانم چی سوپاس بۆ ئێوە  چاوتان ماچ ئەکەم".  

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan