ستایڵی نوێ

بوکەکەی عەزیز وەیسی ستۆرییەکی تایبەت بۆ خەزوری دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوکەکەی عەزیز وەیسی ستۆرییەکی تایبەت بۆ خەزوری دادەنێت
مەودا میدیا-

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان لە ستۆری ھەژماری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی خەزوری داناوە و نوسیوویەتی ھەمیشە بمێنی بۆم.

سەیران عوسمان دوای ئەوەی بە فەرمی رایگەیاند کە دەستگیرانی سەھەند کوڕی عەزیز وەیسییە، وێنە و ڤیدیۆکانی رۆژی دەستگیرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لەو کاتەوە وێنە و ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ دەستگیرانەکەی بە بەردەوامی لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، ھاوکات ئەمڕۆش لە ستۆری ھەژماری ئینستاگرامەکەی بۆ خەزوری نوسیووە "ئینشائەڵا.. ھەمیشە بمێنی بۆم ئەزیزی دڵم".

هاوکات عەزیز وەیسی ئەو بڵاوکراوەیەی بوکەکەی لە ستۆری ھەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە، وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ قسەکانی بوکەکەی نوسیوویەتی "دڵ و گیانم".

سەیران عوسمان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری ھونەری کرد.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد