گشتی

چۆن گێڕی ئۆتۆمبێلەکەت لە خراپبوون دەپارێزیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن گێڕی ئۆتۆمبێلەکەت لە خراپبوون دەپارێزیت؟
مەودا میدیا-

هەر وەک دەزانین یەکەی جوڵە پێکردنی ئۆتۆمبێل لەدوای مەکینە گێڕە و چەندین جۆری هەیە لێرەدا تەنها باسی جۆری ئۆتۆماتیک دەکەین کە زۆر باوە، چەند هۆکارێک وادەکەن کە تێک بچێت. 

هۆکارە سەرەکییەکانی زوو تێکچونی گێڕی ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆتۆماتیک: 

یەکەم: نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D،R ،P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت .

دووەم:  نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی دیکە رابکێشێ چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێ.
 
سێیەم: نابێ لە رێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێرەکەی.

چوارەم: نابێ گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێت.
 
پینجەم:  هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەڵێن هەرکاتێک ئاگاداری کردیتەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بۆتەوە دەبێ رایبگریت تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.

شەشەم: هەوڵبدەن لەکاتێک کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم .

شارەزایانی میکانیک دەڵێن،  رۆنی گێر دەبێ لە 60000 هەزار کیلۆمەتر بگۆرێ وەئەگەر دەبڵ ئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆرێ بە جۆرێ نزیک 40000 بێ وە ئەگەر رۆنت نەگۆری بوو تا 100000هەرزار کیلۆمەتر ئەوا دەبێ رۆن و فلتەری بۆ بگۆری .

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد