گشتی

بەم سیازدە رێگەیە ژیانی خێزان و منداڵەكەت خۆشبكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم سیازدە رێگەیە ژیانی خێزان و منداڵەكەت خۆشبكە
مەودا میدیا-

بۆ ئەوەی خێزانێكی بەختەوەرت هەبێت، كۆمەڵێك رێگە هەن پێویست دەكات بیانگریتەبەر. رەنگە هۆكار و رێگەی دیكەش هەبن، بەڵام ئەمانە گرنگترینیانن:

یەكەم: لە خۆتەوە دەستپێبكە، بزانە منداڵان ئەوە دەكەن كە دەیبینن نەك ئەوەی بۆیان باسدەكەی، ئەگەر گەشبین بیت بەرانبەر ژیان و چێژی لێ ببینی، ئەوا خێزانەكەشت هەمان شت دەكەن. لە خۆت بپرسە ئایا تۆ كەسێكی گەشبین و بەختەوەری یان كاری بۆ دەكەت؟

دووەم: لەگەڵ خێزانەكەت پێكەوەبە، هیچ شتێك هێندەی ئەوە گرنگ نییە لەگەڵ خێزانەكەت زۆر پێكەوەبیت، هەروەها پەیوەندییەكانتان گەشەپێبدەن، ئەوە بزانە بەسەربردنی كات لەگەڵ ئەو كەسانەی خۆشت دەوێن ئاسانترین رێگەیە بۆ زیاتربوونی بەختەوەری. 

سێیەم: لەباوەشگرتن رێگەیەكی چێژبەخشە بۆ دەستپێكردنی بەختەوەریی بەدرێژایی رۆژ، پێویستە بۆ ماوەی 6 چركە بەلایەنی كەمەوە خێزانەكەت لەباوەش بكەی بۆ ئەوەی هەست بەئارامی بكەن. هەربۆیە هەموو رۆژێك خۆشەویستەكانت لەباوەش بكە بۆ ئەوەی بەختەوەربیت.

چوارەم: بەختەوەری و رازیبوون پێی لەیەكەوە نزیكن، تەنها بوونی ئەو دووانە بەسە بۆ ئەوەی بەكردار بەختەوەر بیت. رازیبوون لە خێزانەكەتدا هەبێت، بەختەوەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

پێنجەم: هەستكردن بەدڵنیایی هۆكارێكی گرنگە بۆ بەختەوەری، ئەوە رێگەیەكی بەهێزە بۆ ئەوەی خێزانێكی بەختەوەرت هەبێت.

شەش: لەگەڵ خێزانەكەت بچنە دەرەوەی ماڵ با كاتی رۆژئاوابوون یان خۆرهەڵاتن ببینن، ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی زیاتركردنی بەختەوەری.

حەوت: كات بۆ یاریكردن لەگەڵ منداڵە‌كەت دابنێ، شانۆگەریی لەگەڵ بكە، ئێوە دەتوانن بەختەوەربن.

هەشتەم: پێكەنین ژیانی مرۆڤەكان خۆشدەكات، كارێك بكە خێزان و منداڵەكان زیاتر پێبكەن، ئەوە هەم تەمەن درێژ دەكات و هەمیش دەبێتە هۆی بەختەوەری.

نۆیەم: شتێكی دیكەی گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە واز لە هەموو شتێك بهێنە و چێژ لەوكاتە وەربگرە كە تیایدای، ئامێرەكانی مۆبایل و كۆمپیوتەر لەخۆت دووربخەرەوە.

دەیەم: بیر لە بەخێرایی رۆیشتنی رۆژەكان مەكەرەوە، منداڵەكان گەورە دەبن و بەخێراییەكی خەیاڵی جێت دەهێڵن بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەی. سروشتی ژیان وایە و كات ناوەستێ، گرنگترین شت ئەوەیە سووربی لەسەر بەختەوەركردنی منداڵەكان پێش ئەوەی بەجێمان بهێڵن.

یازدەیەم: بزانە منداڵەكەت بەچی كارێك بەختەوەر دەبێت و پێدەكەنێ، مەلەكردن یان یاریكردن یان رۆیشتن بەپێ، ئەوە بزانە و ئەگەر توانیت هەموو رۆژێك بۆی بكە.

دوازدەیەم: لەگەڵ منداڵەكەت وێنەبگرە، كاتێكت زانی 40 ساڵ تێپەڕیوە، لەوانەیە منداڵە‌كەت سەیری وێنەكانی كاتی منداڵی خۆی بكات، ئەوكات دڵخۆش دەبێت بەوەی ئەو ماوە زۆرە پێكەوەبوون.

سیازدەیەم: خۆت راڕا و دوودڵ مەكە بەهۆی هەندێك شتی بچووكەوە كە هیچ مانا و گرنگییەكی نییە، هەوڵبدە چێژ لە ژیان وەربگری.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان