ئەدەب و هونەر

وەزارەتی رۆشنبیری گۆرانییەکەی توانا سەعیدی قەدەغەکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی رۆشنبیری گۆرانییەکەی توانا سەعیدی قەدەغەکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ ڤیدیۆ کلیپی حەوتی گۆرانیبێژ توانا سەعید بڵاوکرایەوە، ناوەڕۆکی بەرهەمەکە زۆر لاواز و بێ بنەمایە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێ رێزیکردنە بە ئاین و دابونەریتی کوردی، بۆیە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکەنەوە کە خۆیان بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراویکی فەرمی بڵاوکردەوە کە واژۆی شێروا عوڵا خوڕشید، بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە تێدا هاتوو "ڤیدیۆ کلیپی (حەوت)ی گۆرانیبێژ توانا سەعید جگەلەوەی لاواز و بێ بنەمایە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان، هاوکات بەکەم نیشاندانی ئافرەتە کە ئەوەش پێچەوانەی رێنمایی ژمارەیەکی یەکی ساڵی 2014ـیە کە تایبەتە بە چاودێری بواری میدیا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆیە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکەنەوە کە خۆیان لەبڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییە بپارێزن و بەوەش خزمەت دەکەن بەپاراستنی ئاستبەرزی کەناڵەکانتان".

دوێنێ روپاک ئەحمەد وەرتی، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و لاوان لەپەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەداخەوە ئاگادار کراینەوە یەکێک لە بەناو ھونەرمەند (ت.س ) گۆرانییەکی بەرھەم ھێناوە کە دژی ئایین و دابونەریتی کوردییە، بۆیە من وەک ئەرکی سەرشانی خۆم ئەندام لە لیژنەی رۆشنبیری و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان ھەموو ھەوڵێکم خستوەتەگەڕ بۆ راگرتنی ئـەم گۆرانییە و کلیپەکەی".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan