چاوپێكەوتن
سەلمە داود جەبۆ: ئامانجی سەرەکیمان لە خەبات؛ نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختەوەر بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زوڵم و زۆری رژێمی دیکتاتۆری بەعس، هیچ یەکێک لە پێکهاتەکانی گەلی عیراق لێ بەدەر نەبووە، هەر بۆیە ئازادیخوازانی نێو ئەو پێکهاتانە لە هەر نەتەوە و ئایین و مەزهەبێک، گەر لە حزب و گرووپی جیایشدا بووبن، هاوکار و پشتگیریکەری یەکتر بوون و خەباتیان بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆریەت و دەستەبەرکردنی ئازادیی بووە بۆ گەلانی عیراق بەگشتی و پێکهاتەکەیان بەتایبەتی.
خاتوو سەلمە داود جەبۆ حەیدەر، کە بە ئایین کریستیانە و لە حزبی شیوعی عیراقدا خەباتی کردووە، بەڵام لە زۆر وێستگە و قۆناغی ژیانیدا پاڵپشت و دڵسۆز و یارمەتیدەری کورد بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییت لە کوێ خوێندووە؟
خوێندی سەرەتاییم لە ئەلقوش کە جێگەی لەدایکبوونمە، دەستپێکردووە. پێش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی، گواستمانەوە بۆ شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار، بەهۆی جێگیربوونمان لەو شارە؛ سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییم هەر لەوێ خوێند.
پێگەی خێزانیتان چۆن بوو؟
دایک و باوکم خەڵکی ئەلقوشن و بەهۆی باری ئابووری و کاری جووتیاری، نەیانتوانیوە خوێندن تەواو بکەن، تەنانەت سەرەتاییشیان تەواو نەکردووە، بەڵام هەردووکیان چوونەتە ریزەکانی حزبی شیوعی عیراق و لە ریزەکانی ئەو حزبەدا و لە رێگەی خوێندنەوەی کتێبە پێویستەکان، خاوەنی رۆشنبیرییەکی بەرز بوون.
کەواتە ژینگەی خێزانیی کاریگەری هەبوو لەسەرت کە تۆش بوویتە کەسێکی سیاسیی چەپ؟
بەڵێ، بیرکردنەوە و تێگەیشتنی سیاسیم بەهۆی ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییەی لەناویدا ژیاوم بەدەستهێناوە، چونکە زۆربەی دانیشتوانی ئەو شارە، نیشتمانپەروەر و چەپ بوون.
هەروەها کاریگەری ئەو توندوتیژی و چەوساندنەوەیەی بەسەر باوکمدا هاتبوو دوای کودەتای رژێمی بەعس لە ساڵی 1963، هەروەها گرتنی مامۆستاکانمان کە زۆربەیان کوردە نەفیکراوەکان بوون بۆ ئەو شارە، بەهۆی بەشدارییان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد، ئەوانەی پێشمەرگە بوون یان سیاسی بوون.
دوای تەواوکردنی ئامادەیی لە چ کۆلێژێک وەرگیرایت؟
لە کۆلێژی کشتوکاڵیی بەغدا وەرگیرام و هەر لەوێشەوە کۆمەڵێک هاوڕێی کوردم ناسی؛ لەنێوانیاندا رەوانشاد (دارۆی شێخ نوری). لەوێ بزووتنەوەی خوێندکاران زۆر چالاک و گرنگ و جۆراوجۆر بوون. دواتر بەهۆی حزبی شیوعی عیراقەوە زەمالەیەکی خوێندنم لە هەنگاریا وەرگرت و گواستمەوە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری - بەشی پترۆکیمیاوی.
پاش ئەوەی چوویتە هەنگاریا بۆ خوێندن، لە چالاکیی سیاسی دابڕایت؟
نەخێر، لەوێش لە شاری بۆداپێست چالاکیی خوێندکاریم دەستپێکردەوە، هەروەها چالاکیی سیاسیش. چالاکییەکانم لە ریزەکانی یەکێتیی خوێندکارانی گشتیی عیراق (الاتحاد العام لگلبە العراق)دا بوو، هەروەها لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا. بەهۆی ئەوەی خەڵکی ئەلقوش بووم، بوونم بە ئەندام لەو کۆمەڵەیە بەدەنگدان بوو لە کۆنگرەی ساڵی 1972 و تا دەرچوونم لە ساڵی 1977، لەو کۆمەڵەیەدا مامەوە.
لە هەمان کاتدا لە ریزەکانی حزبی شیوعیی عیراق - رێکخراوی دەرەوە کارم دەکرد.
چالاکییەکانتان چی بوون ئەوکات؟
چالاکییەکانمان بریتی بوون لە خۆپەروەردەکردن و بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و بۆنە نیشتمانی و سیاسییەکان بە هەموو شێوەکانیانەوە.
هەروەها لە ساڵی 1975 بەشداریمکرد لە یەکەم کۆنگرەی جیهانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ژنانی جیهان، بۆ فراوانکردنی هۆشیاریی دەربارەی پرسەکانی ژن و مافەکانیان.
چۆن لەبید عەباویت ناسی؟
بەهۆی بەشداریکردن لە کۆمەڵێ چالاکیی خوێندکاری و حزبی، یەکترمان ناسی. ئەو بەرپرس بوو لە یەکێتیی خوێندکارانی جیهانی، منیش هێشتا خوێندکاری قۆناغی چوارەمی زانکۆ بووم.
دروشمی حزبی شیوعی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە زەمالە رۆیشتبوون "سەرکەوتنی زانستی و گەڕانەوە بۆ وڵات" بوو، بۆیە بیرۆکەی پەیوەندیی سۆزداریی شتێکی دوور بوو، بەڵام لە چالاکیی ساڵڕۆژی ژنانی جیهانی لە تونس کە یەکێتیی خوێندکارانی جیهان ئامادەیان کردبوو، داوای پەیوەندیی لێکردم. بەلامەوە لەناکاو و کتوپڕ بوو، بەڵام رەتم نەکردەوە. کە گەڕامەوە بۆ بۆداپێست، ئەوکات شەهید سەلمانی برام خەریکی تەواوکردنی دکتۆراکەی بوو وەک ئەندازیاری شارستانی، بۆم باسکرد کە چی روویداوە. لێی پرسیم کە ئەگەر من خۆم رەزامەندیم لەسەر بێت، ئەوا بە دایک و باوکم دەڵێت و باوەڕیشم وایە رەتی ناکەنەوە، چونکە لەبید کەسێکی ناسراوە. گرنگ ئەوەبوو هەموو شتێک رێککەوت.
دوای ماوەیەک، لە ساڵی 1975 بووینە دەستگیراندار و لە ساڵی 1976 هاوسەرگیریمان کرد. ئەمڕۆ (45) ساڵی هاوسەرگیریمان تەواو کرد.
ئێوە کە هەردووکتان کەسی حزبی و سیاسیی بوون، پەیوەندی خێزانیتان چۆن بوو؟
هەر لە سەرەتای پەیوەندیمانەوە وا رێککەوتین ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیمان بەردەوام بێت و نەهێڵین پەیوەندییەکەمان کار بکاتە سەر چالاکیی سیاسی و دیموکراسی و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.
کەی گەڕانەوە بۆ عیراق؟
لە ساڵی 1978 گەڕاینەوە بۆ بەغدا. ئەوسا پەیوەندیی نێوان حزبی شیوعی و حزبی بەعسی دەسەڵاتدار لە بارێکی نەخوازراودا بوو، کە مژدەی خۆشی پێ نەبوو، هەرچەندە زۆر لە هاوڕێکانمان ئامۆژگارییان کردین کە نەگەڕێینەوە، بەڵام ئێمە سووربووین لەسەر گەڕانەوەمان بۆ وڵات. هەر کە گەڕامەوە، دامەزرام و دەستمکرد بە کار لە دەزگای توێژینەوەی زانستی. هەروەها چالاکیی سیاسیشمان دەستپێکردەوە.
لەبید لە بارەگای حزبی شیوعی دەستبەرکار بوو، بەو هیوایەی بمێنینەوە و لە وڵاتی خۆماندا جێگیر بین، بەڵام ئەو پەلامارە دڕندانەیەی دەرهەق بە کادیر و ئەندامانی حزب دەستیپێکرد کە کەوتنە لەناوبردنی زۆربەیان، بەردەوام بوو تاکوو توانیمان رابکەین و چووینە پراگ. دواتر چووینە جەزائیر. دوای دوو ساڵ کارکردن لەوێ، سەلمانی برام کە ئەویش لەوێ بوو و کاری دەکرد، لەگەڵ (32) هاوڕێی تر لە جەزائیر و یەمەن و ئەوروپاوە لەسەر داوای حزب (حزبی شیوعی) گەڕانەوە و پەیوەندییان کرد بە ریزەکانی پێشمەرگەی حزبی شیوعی لە کوردستان. بەداخەوە، خۆی دوو هاوڕێی لە 14ی ئەیلولی 1982 لە دێرەلووکی سنووریی بە بۆمبی فسفۆڕیی لێیان درا و شەهید بوون.
دوای ئەوە چیتان کرد؟
دوای ئەوە لەگەڵ هەردوو منداڵەکەم چووم بۆ سوریا. لەوێ لە یەکێ لە کارگەکان کارێکی ئەندازیارم دۆزییەوە، بۆ ئەوەی بتوانم بژێویی خۆم و منداڵەکانم دابینبکەم، چونکە هاوسەرەکەشم پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد و بەتەنها مامەوە. سەرەڕای کارکرد بۆ بژێویم وەک ئەندازیارێک، کار و چالاکیی حزبیشم زۆر بوو، هەروەها لە بزووتنەوەی ژنانی عەرەبیدا وەک نوێنەری (رابگە المرأە العراقیە) کارم دەکرد.
لەو قۆناغەدا چالاکییەکانتان چی بوون؟
چالاکییەکانمان زۆربەی رووماڵکردنی تاوانە دڕندانەکانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بوو، هەروەها بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی لە کوردستان و گەیاندنی بە هێزە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی دەرەوە.
پاش راپەڕینیش، کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکاریی بوو بۆ خەڵکی کوردستان بەهۆی ئەوەی دوو جۆر ئابڵوقەیان لەسەربوو، هەم هیی رژێم و هەم ئابڵووقەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر گەلی عیراق بوو بەگشتی. رۆڵی رێکخراوە مەدەنییەکان زۆر گرنگبوو لەوبارەیەوە.
تۆش یەکێک بوویت لەوانەی دوای لەناوبردنی رژێمی سەدام گەڕایتەوە بۆ عیراق و لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەستبەکار بوویت، ئەو کارە گرنگانە چین کە لەو قۆناغەدا ئەنجامت داون؟
دوای رووخانی رژێمی سەدام و گەڕانەوەمان بۆ عیراق، دوای دەیان ساڵ ئاوارەیی، لە وەزارەتی پیشەسازی لەگەڵ یەکەم وەزیر (کاک حەمە تۆفیق) کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی بوو، دەستبەکار بووم. دوای ئەوەی کاک حەمە تۆفیق لە وەزارەت نەما، ئەوەبوو داوام لە تۆ (نەرمین عوسمان) کرد بگوێزمەوە بۆ لات لە وەزارەتی دەوڵەتی بۆ کاروباری ژنان، چونکە هاوڕێیەکی زۆر نزیکم بوویت، تا ببمە کادیر لەو وەزارەتە. ئەوەبوو رەزامەندیت دەربڕی لەسەر پێشنیازەکەم و گواستمەوە، چونکە هەردووکمان سەرقاڵ بووین بە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و جێکردنەوەی مافەکانیان لە دەستووری نوێدا، کە پاش هەوڵێکی زۆر توانیمان وا بکەین زۆرێک لە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن لە رێگەی پەرلەمان و دەستوورەوە، لە هەموویان گرنگتر؛ داواکاریمان بوو بۆ دانانی رێژەیەک وەک کۆتا بۆ ژنان کە دوای چەندوچوونێکی زۆر و کاری زۆر، توانیمان لە سەدا بیست و پێنج بۆ ژنان جێبکەینەوە بە هاوکاری و یەکگرتوویی بزووتنەوەکانی ژنانی عیراقی.
دوای ماوەیەک، لەسەر پێشنیازی رەوانشاد (مام جەلال)، بووم بە راوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان، بەهۆی ئەوەی سەر بە رەوتێکی مەدەنی بووم و ژنێکی عەلمانی و کریستیان بووم. ئیتر لە ساڵی 2005 لە سەرۆکایەتی کۆمار دەستبەکار بووم.
دەمەوێت بە کورتیی ئاماژە بدەی بەو کار و چالاکییانەی ئەنجام داون...
1. وەک چالاکوانێک لە یەکێتیی خوێندکارانی گشتیی عیراقی (الاتحاد العام لگلبە العراق) کارم کردووە تا کۆتایی قۆناغی خوێندنم لە زانکۆ.
2. کارکردن لەناو کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا.
3. کارکردن لە ریزەکانی رابیتەی ژنانی عیراقیدا.
4. ئەندام بووم لە سەرکردایەتی تۆڕی ژنان لە وڵاتە عەرەبییەکان.
5. دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئەمەلی (هیوا)ی عیراقی بووم و تاکوو 2005 لە سەرکردایەتیدا بووم.
6. دروستکردنی ناوەندی پێگەیاندن و گەشەپێدان و ئامادەکردنی بێوەژنەکان لە شاری بەغدا، کە سەرەتا بە هاوکاریی مام جەلال دەستیپێکرد.
7. دوای کارکردنم وەک راوێژکار لە ساڵانی (2005 - 2014)، لە سەرۆکایەتی کۆمار وەک راوێژکار خانەنشین بووم.
لە ئێستادا بە چییەوە سەرقاڵیت؟
ئێستا تەنها سەرپەرشتی ناوەندی پێگەیاندنی بێوەژنەکان دەکەم، هەروەها چالاکوانم لە تۆڕی ژنانی عیراقی و بەرگری لە مافەکانی ژنان بەتایبەتی و مافی مرۆڤ بەگشتیی دەکەم.
چەند منداڵتان هەیە و بە چییەوە سەرقاڵن؟
کچ (رەنا) و کوڕێکم (رامز) هەیە.
کچەکەم ئێستا دیپلۆماتکاری وڵاتی هۆڵەندایە، شووی کردووە و کچێک و کوڕێکی هەیە.
کوڕەکەشم لە ئیمارات دەژی، لە بواری تۆڕی پەیوەندییەکان کار دەکات و دوو کچی هەیە.
چەند خوشک و بران و پەیوەندیتان چۆنە؟
ئێمە حەوت خوشک و برا بووین، پەیوەندییەکی زۆر قووڵم هەبوو لەگەڵ شەهید د.سەلمانی برام، رەنگە بەهۆی نزیکیی تەمەن و بیرکردنەوەمان بووبێت، کە تا ئێستاش ئازارم دەدات. بەداخەوە، برایەکی تریشم بەهۆی کۆرۆنای نەگریسەوە لەدەست دا. هەرچەندە لەگەڵ خوشک و براکانم شوێنمان دوورە لەیەکەوە، بەڵام پەیوەندیمان زۆر باشە.
ئەی پەیوەندیی خێزانیی خۆتان چۆنە؟
دوای رووخانی رژێمی سەدام و گەڕانەوەمان بۆ عیراق، بۆ یەکەم جار دوای ماوەیەکی زۆر لە هاوسەرگیریمان، بەیەکەوە ژیاین، بەڵام منداڵەکانمان لە تاراوگە گەورە بووبوون و هەریەکەیان بە رێگەی تایبەتی خۆیان بەڕێ کەوتن. سەرەڕای ئەمانەش، پەیوەندییەکی قووڵی خێزانیی لەسەر بنەمای رێزگرتن و خۆشەویستی بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە. دووریمان لەیەکتری، ئەو هەستە جوانانەی نەسڕیوەتەوە.
بە بۆچوونی تۆ، سەرەڕای ئەو هەموو دووری و دەربەدەرییە، چ شتێک وایکردووە ئەو پەیوەندییەتان وا بە پتەوی بمێنێتەوە؟
باوەڕێکی قووڵ بە پرنسیپەکانی حزب و ئەو باوەڕەی لەسەری پەروەردە بووین، تەنانەت هاوسەرگیریم لەگەڵ لەبید، لەسەر هەمان باوەڕ بوو، کە وایکرد قوربانیی بە هەموو شتێک و خۆشییەکانی ژیانمان بدەین بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانمان، کە بریتی بوون لە (نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختەوەر)، هەر بۆیە بەرگەی هەموو ناخۆشییەکان و دەربەدەری و هەر رۆژە لە شوێنێکمان دەگرت، کە سەرەڕای دووریمان لە یەکەوە، بەتایبەتی ئەو ماوەیەی کە لەبید پێشمەرگە بوو لەناو حزبی شیوعی، کە تەنها بە نامە هەواڵی یەکترمان دەزانی و زۆر جار نامەکەش نەبوو بەهۆی ئەو ئابڵووقەیەی لەسەر عیراق هەبوو، بەڵام پەیوەندیمان هەر بە بەهێزیی مایەوە. منداڵەکانمان دوور لە باوکیان گەورە بوون، بەڵام بەردەوام پشتیوانی یەکتر بووین بەهۆی بیروباوەڕمان.
کاتێک لەبید عەباوی بوو بە جێگری وەزیری دەرەوەی عیراق، کاریگەریی هەبوو لەسەر ژیانتان؟
لەبید بوو بە جێگری وەزیری دەرەوەی عیراق، ئەم کارە کاریگەریی لەسەر ژیان و پشتیوانیمان بۆ یەکتری نەبوو، زۆر بەدڵسۆزی و راستگۆیی و وەفادارانە لەسەر هەمان باوەڕ کە پێی پەروەردە بووین، کارەکەی خۆی ئەنجام دەدا لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییەکان.
رێکخراوی ئەمەل کاری زۆر باشیان لە کوردستان ئەنجام داوە کە خۆم لە بەشێکیان ئاگادارم، دەمەوێت هەندێک باسی ئەو رێکخراوەم بۆ بکەیت...
رێکخراوی ئەمەل، لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدی سەدەی پێشوو دروستبوو، لەژێر دروشمی (من اجل خیر الانسان). لەبەرئەوەی ئەوسا نەدەگەیشتینە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەهۆی دەسەڵاتی دیکتاتۆری رژێمی سەدام، کارەکانمان تەنها لە ناوچەکانی کوردستانی عیراق بوو. دوای ئەوەی ناوچەکە کەوتە ژێر پارێزگاریی نێودەوڵەتی، لە سوریاوە بەرەو کوردستان لە دەروازەی (فیشخاپوور)ەوە هاتوچۆمان دەکرد. هەرچەندە رێگەکە ئاسان نەبوو و زۆر دوورودرێژ بوو، بەڵام توانیمان بیبڕین و بگەین. هەروەها توانیمان تیمێکی ژنانی بزووتنەوەی ژنانی عەرەبی لە وڵاتە عەرەبییەکان بگەیەنینە هەولێر و سلێمانی، بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی عیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، هەروەها بۆ بەرچاو خستنی ئەو واقیعە تاڵ و ناخۆشەی ناوچەکە رووبەڕووی بووبووەوە بەهۆی شەڕی بەردەوام و قڕکردنی بەکۆمەڵ و پاشماوەکانی کیمیاباران و ئەنفال، کە رژێم دەرهەق بە گەلەکەمانی کردبوو.
تیمێکی پزیشکیمان بە هاوکاریی رێکخراوی بەهاناوەهاتنی میللیی لوبنانی بە هاوکاریی رێکخراوی ئەمەلی عیراقی هێنایە کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی پزیشکی، دواتر بە هاوکاریی هەمان رێکخراو، توانیمان سەنتەرێکی پزیشکی لە هەولێر بکەینەوە. لەو کاتانەدا، لەنێوان دیمەشق و هەولێر لە رێگەی فیشخاپوورەوە هاتوچۆم دەکرد و هاوکارییەکانی ترم دەگەیاندە هەولێر و سلێمانی.
دواتر رێکخراوی ئەمەل خوێندنگەیەکی گەورەی لە ناوچەی چۆمان دروستکرد و تائێستاش لەو ناوچەیە خزمەت بە خوێندکاران دەکات.
دواتر رێکخراوەکەمان سەنتەرێکی لە سلێمانی کردەوە بۆ مەبەستی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکانی ژنان. ئەمە جگە لەوەی بەردەوام پرۆژە و چالاکیی گرنگ و پێویستمان ئەنجام دەدا. تا ئەمڕۆش سەنتەری پزیشکییەکە لەکاردایە و سەرپەرشتی دەکرێت و بەردەوامین لە کار بۆ خزمەتکردنی چینە پشتگوێخراوەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.
لە کۆتایی دەمەوێت لێت بپرسم؛ ئاواتت چییە؟
تاکە ئاواتم ئەوەیە ئەم کابووسی کۆرۆنایە یەخەی مرۆڤایەتی بەر بدات و دوور لە شەڕ و ئاژاوە و پێکدادان بژین. چیتر کوڕە هەژار بەکوشت نەدرێن و نەبنە سووتەمەنیی دەسەڵاتدارە چاوچنۆکەکان و لەناو نەچن. هەروەها عیراقیش لە دەست توندوتیژی و تایەفەگەریی قێزەون رزگاری بێت.
*ئەم چاوپێكەوتنە بەڕێز (نەرمین عوسمان) لە چوارچێوەی پرۆژەی نووسینەوەی مێژووی بەشداریی ژنی كورد لە بوارە جیاوازەكاندا سازیكردووە.
خ.غ